لەم کۆڕسەدا ٧ خاڵی گرنگ باسدەکرێت کە بەهۆیانەوە دەتوانیت پێگەیەک لە هەر کام لە سۆشیەڵ میدیاکان بێت گەورە بکەیت و دواتریش چەند ڕێگەیەک باسدەکرێت کە بەهۆیانەوە دەتوانیت داهاتی مانگانە بەدەست بێنیت بەهۆی پێگەکەتەوە لەناو سۆشیەڵ میدیاکان.
گرنگی ئەم کۆرسە چییە؟
ئەم کۆڕسە دەتوانێت یارمەتیت بدات کە سۆشیەڵ میدیا وەک کاری دووەمی خۆت یان وەک کاری سەرەکی بەکاربهێنیت. بەشداربوو لە بەکارهێنەری سۆشیەڵ میدیاوە دەگۆڕێت بۆ بەرهەمهێن.
پێویستی پێشوەختەی ئەم کۆرسە
ئەم کۆڕسە دەرگایەکە بۆ دونیای سۆشیەڵ میدیا و تێگەشتن لێی، بۆیە خۆی پێویستییە سەرەتاییەکەیە و لە دوای کۆڕسەکەوە پێویستت بە هەندێک شت دەبێت کە لە کۆڕسەکە باسکراون.
*پێویستت بە نوسینی هەندێک سەرەخاڵی گرنگی کۆڕسەکە دەبێت، واباشترە قەڵەم و تێنووست پێبێت.
ئەم کۆرسە بۆ کێ گونجاوە؟
ئەم کۆڕسە بۆ کەسانی سەروو ١٥ ساڵ دەبێت و کەسانی نێوان ١٥ بۆ ٣٠ ساڵ دەتوانن زۆرترین سوودی لێوەرگرن. هەرچەندە کەسانی بەتەمەنتریش دەتوانن بەشداربن و سوودی بۆیان دەبێت.