ئەم کۆرسە دەربارەی قسەکردن و خۆناساندن و بەڕێوبردنی کار و بارەکانی ڕۆژانەی فێرخوازە بە زمانی ئەڵمانی. ئەم کۆرسە زۆر گرنگە بۆ هەموو ئەوکەسانەی کە دەیانەوێ فێری ئەڵمانی ببن بەشێوازێکی ئەکادیمی و ڕێگایەکی ئاسان، یان ئەو کەسانەی پێشتر هەوڵیانداوە فێربن بەڵام بێ هیوابوون لە فێربوونی زمانەکە و پێیان ئەستەم بووە.
ئەم کۆرسە گونجاوە بۆ هەموو فێرخوازانی زمانی ئەڵمانی، چ ئەوانەی قوتابی زمانی ئەڵمانین لەهەر جێیەک بن، یان ئەو کەسانەی بەنیازی سەفەرکردنن بۆ ئەڵمانیا، یان هەرکەس کە حەز بکات بچێتە نێو زمانی ئەڵمانی وە فێرببێ.